لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر لوبنان ٢ کەس شەهید بوون و ٣ کەسیش بریندار بوون

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر باکووری لوبنان و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون و ٣ کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی عەیرونیە لە باکووری لوبنان ئەنجام دایەوە.
ناوەندی ئۆپڕاسیۆنەکانی باری لەناکاوی تەندروستی گەل سەر بە وەزارەتی لوبنان راگەیاند، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس کوژران و ٣ کەسیش بریندار بوون.
داگیرکەران هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجام دابوو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوبوون.
رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر لوبنان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٤ هەزار کەس شەهید بوون و نزیکەی ١٧ هەزار کەسیش بریندار بوون.
سەرەڕای ئەوەی لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئاگربەست راگەیەندراوە بەڵام رژێمی داگیرکەر بەردەوامە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٢٣٣ کەس کوژراون و ٥٣١ کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئەو ئیدعانەی ڕەتکردەوە کە دوژمنی سەهیۆنی یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەکەی لە باکووری لوبنان تیرۆر کردوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٦٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٧ هەزار و ٤٠٩ کەس.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس جەختی لەوە کردەوە "غەززە تەسلیم نابێت... ئەوە بەرخۆدان دەبێت کە مەرجەکان دەسەپێنێت و هاوکێشەکان لەسەر زەوی دیاری دەکات."
لە وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی پردێک لە سەر رووبارێک ٩ کەس مردن.